وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٨ تووشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٣٩ تووشبوی نوێش لە‌خۆشخانه خەوێنران.
د. یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌خشته‌یه‌كدا ئاماری توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكردوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش، ئه‌مڕۆ كۆی گشتی ئه‌و توشبوانه‌شی له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون گه‌یشتوه‌ته ٢١٠ تووشبو كه ١٨٢ تووشبویان ئۆكسجینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت.
له‌ئاماره‌كه‌دا ئاماژە بەوەش کراوە ٤٢ تووشبوی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، ٢٨ تووشبوش له‌ژێر ئامێری cepap دان.
هەروەها هاتووە ٣١ تووشبوش چاکبوونەتەوەو نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
لەهەرێمی كوردستان، تا ئێستا ٧٥ هه‌زار و ٣٣٦ تووشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، ٤٢ هه‌زار و ٦٠٨ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، ٢ هه‌زار و ٤٣١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.