گەنجێکی کورد لە رێگەی ئەوروپا گیانی لەدەستدا

گەنجێکی کوردی دانیشتووی سنوری قەزای زاخۆ، لەرێگەی گەیشتن بە ئەوروپا گیانی لەدەستدا.

 

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند" دوای ئەوەی کۆچبەرێکی کورد بەناوی (ئاراس سلیم ) تەمەن ٢٤ ساڵ کوردستان جێدەهێڵت و بەرە و وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەی نایاسایی دەکەوێتە رێ ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ سێ کۆچبەری دیکەی کورد لەکاتی پەڕینەوەی لە رووبار درینا سنوری وڵاتی سربیا پێش گەیشتنی بە کەناری ئارام گیانی لەدەستدا".

ئاماژە بەوەشکراوە" بەمەبەستی هاوکاری و کارئاسانی لە دۆزینەوەی تەرمی رۆڵەکەیان کەسوکاری ئاراس پەیوەندیان بە دەزگای لوتکەوە کرد لەبارەی هەر هاوکارییەک کە پێوست بکات دەزگای لوتکە بەڵێنیدا بە کەسوکاری کە هاوکاریان بێت لەبارەی بەهانەوەچوونی ئەم خێزانە لەدۆزینەوەی تەرمی رۆڵەکەیان".

 


PM:12:41:31/10/2020