فڕۆکەیەکی عێراقی کەوتە خوارەوەو هەردوو فڕۆکەوانەکەش گیانیان لە دەستدا

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ شەممە فرۆكەیەكی عێراقی بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە كەوتە خوارەوە و هەردوو فڕۆكەوانەكەی گیانیان لەدەستداوە.

 
شانەی راگەیاندنەکانی ئەمنی عێراق رایگەیاند، فڕۆکەکە سەربازیەو بە هەڵەی تەکنیکی لە قەزای بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین كەوتە خوارەوە.


لەو رووداوەدا وەک شانەی راگەیاندن بڵاویکردۆتەوە، سەیف عاید، فرۆكەوان و عەلی رەسول، یاریدەدەری فرۆكەوانەكە گیانیان لەدەستداوە.

 


PM:03:27:31/10/2020