لە شاری لیۆنی فەرەنسا، تەقە لە قەشەیەکی یۆنانی کرا و بریندار کرا.
وەزارەتى ناوخۆى فەرەنسا رایگەیاند" پۆلیس لە شارى لیۆن مامەڵە لەگەڵ روداوێکى ناخۆش دەکات، روداوەکەش ئەوەیە هێرشبەرێک بە گولـلە قەشەیەک بریندار دەکات".
ڕاشیگەیاندووە" دوابەدوای رووداوەکە دەستبەجی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام تەقەکەرەکە هەڵهاتووە و گەڕانی هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا بەردەوامە".
وەزارەتى ناوخۆى فەرەنسا لەبارەى جۆرى کردەوەکەوە هیچ زانیارییەکى دیکەى باس نەکردوە.