شاندی بۆردی وه‌رزشكارانی سلێمانی سه‌ردانی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ده‌كات
ئه‌یاد بونیان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاساییاكردنه‌وی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ، سه‌ر له به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 1/11/2020 پێشوازی له شاندێكی وەرزشی پارێزگای سلێمانی " لە بەغدا كرد .
له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا بونیان گوێی له پێشنیاره‌كانی شانده‌كه گرت كه پێكهاتبوون له بەرپرسان و شاندی وەرزشی پارێزگای سلێمانی ) داوای پاڵپشتی كردنی ورزشكاران و تواناكانی هه‌رێمیان كرد و به‌خشینی ده‌رفه‌ت پێیان بۆ ئاماده بوون له شوێنی گونجاو .
شانده‌كه ئاماده‌یی خۆی دووپاتکرده‌وه بۆ میوانداریكردنی خوله كارگێری و وه‌رزشییه‌كان له هه‌رێم ، هه‌روه‌ها میوانداریكردنی كه‌مپی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق و دابینكردنی باشترین كه‌ش بۆیان پێش بەشداری كردنیان له پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان .
له كۆتایی دیداره‌كه ، بونیان پاڵپشتی گه‌وره‌ی خۆی بۆ وه‌رزش و وه‌رزشكانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه وه‌كو سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ، چونكه هه‌موویان به یه‌ك مه‌ودا ده‌وەستن له ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه كه ئامانجی سوود وه‌رگرتن له هه‌موو توانا هونه‌ری و كارگێرییه‌كان .
PM:12:03:02/11/2020