وەزیری تەندروستی: ڕێژەی توشبوون و مردن بە كۆرۆنا بەرەو كەمی دەچێت

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت" تووشبوون و مردن به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه‌ ده‌چێت ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی ئامۆژگاریەکانی تەندروستی بن".

 

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند" ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی ئامۆژگاریەکانی تەندروستی بن، دڵنیا بن بەسەر کۆرۆنادا زاڵ دەبین و کوردستان سەلامەت دەبێت، بەپێچەوانەوە بەو پەتایە دەناڵێنین و ئازیزانمان لەدەست دەدەین".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەگەڵ ڕێکارەکانی بڕیاردراوی هەفتەی ڕابردوو، ژمارە و ڕێژەی تووشبوون چەند ڕۆژێکە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و خۆشبەختانە ڕێژەی مردنیش بەرەو کەمی دەچێت.

 

بەپێی دواین ئامارى وەزارەتى تەندروستى هەرێم تائێستا لە هەرێمی کوردستان ٨٠ هەزارو ٤١٣ کەس تووشى کۆرۆنا بوون و دوو هەزارو ٥٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوەو ٥٠ هەزارو ٦٩٨ کەس چاکبوونەتەوە.



PM:07:55:04/11/2020