باوکی مەلا مەزهەر خوراسانی بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدەدات..( وێنەکەی ببینە )

 شێخ محەمەد گاهر خۆراسانی، ئەندامی یەكەمین خولی پەرلەمانی كوردستان و  باوكی مەلا مەزهەر خۆراسانی، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی گیانی لە دەستدا.


کەسایەتی ئاینی ناسراو، مەلا مەزهەر، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەگەڵ رەخنەگرتن لە وەزارەتی تەندروستی راگەیاندنی گیان لە دەستدانی بە کۆرۆنا رادەگەیەنێت و دەڵێت،"ماڵئاوا بابه گیان لەگەڵ کۆمەڵێک گلەیی و کەمتەرخەمی کەرتی بەناو تەندروستی".




مەلا مەزهەر لە درێژەی پۆستەکەیدا نووسیوویەتی"ماڵئاوا تا دیداری بازاڕی قیامەت، باوكم کۆچی دواییکرد لە نەخۆشخانەی بەناو ڕۆژئاوا؟".

 


هەروەها زانیاری ئەوە لە ئارادایە کە ژمارەیەک لەو خێزانە بەهۆی تووشبوونیانەوە بە کۆرۆنا لە ژێر چاودێری پزیشکدان.

 


PM:12:05:05/11/2020