لەشاری وانی باکوری کوردستان بەفربارین دەستیپێکرد

لەپارێزگای وان لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی باشکالە بەفربارین دەستیپێکرد.


میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی باشکالە-ی سەر بە پارێزگای وان، لەناکاو بەفربارین دەستی پێکردووە گرفتی بۆ هاوڵاتیانی گوندەکان درستکردووە.


وەک ئەو میدیایانە ئاماژەی بۆ دەکەن زوو دەستپێکردنی بەفربارین لەم کایە زووەی پایزدا کێشەی بۆ ئەو خێزانانە دروستکردووە کە مەڕو ماڵاتیان هەیە.

 
ئەو میدیانە باس لەوە دەکەن بەفربارین لە بەرزاییەکانی وان دوای ئەوە هات کە بارانبارینێکی زۆر رووی لە شارەکە کردووەو لە ناوچە شاخاویەکانیش بەفر باری، لە هەندێک شوێنی دامێنی چیای ئیسپیریز ئەستوری بەفرەکە گەیشتە 10 سانتیمەتر.

 
وان، بەیەکێک لە شارە ساردەکانی کوردستان دادەنرێت کە دەکەوێتە باکوری کوردستان.

 


PM:03:38:06/11/2020