بەهۆی بەرکەوتنی هەورە بروسکەوە شوانێک گیانی لەدەستدا

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" بەیانی ئەمڕۆ ٧ی تشرینی دووەم بەهۆی بەرکەوتنی هەورە بروسکەوە و شوانێک بریندار بووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە". 

علی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە گوندی سۆفی ڕەحیم سەر بە ناحییەی باوەنور هاوڵاتیەک بەناوی (بەرهەم حسن ئەحمەد) لەدایکبوی 1994 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکەوە بریندارببوو. 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، گەنجەکە دوای دوو کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی کاریگەری حاڵەتەکە لەسەری گیانی لەدەستدا.

 

دەشڵێت" ئەو گەنجە شوانی مەڕ و ماڵات بووە، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ مەڕەکانی دەرکردوە، هەورە بروسکە لێی داوە". 

 

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکردووە، کە ئەمە یەکەم حاڵەتە ئەمساڵ لە سنوری بەڕێوبەرایەتییەکەیاندا ڕوبدات.



PM:01:02:07/11/2020