وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لەماوه‌ی ١٢ سه‌عاتی رابردوودا ١٥ حاڵه‌تی ئاوتێچوونی ماڵان له‌سلێمانی تۆمار كراوه".
رێكان جه‌مال وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا راگه‌یاند" له‌ماوه‌ی ١٢ کاتژمێری رابردوودا ١٥ حاڵه‌تی ئاوتێچوونی ماڵان له گه‌ڕه‌كه‌كانی چوارباخ و جوله‌كان و سوتاندنی وێستگه‌ی كاره‌بای باشووری سلێمانی روویانداوه و تیمه‌كانمان به‌هانایانه‌وه چوون".
وته‌بێژەکەی به‌رگری شارستانی سلێمانی ئاشکراشیکرد، له‌ئێستادا به‌رگری شارستانی به ١١ تیم له‌ئاماده‌باشیدایه و به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌شه‌وه زیانی ماددی زۆر به‌ر ماڵان كه‌وتووه.