بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان بەمەبەستى رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ ماوەى ١٥ رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی نیمچەیی راگەیاند.
لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كە بەواژۆی بێریڤان خالید و عبدالمهباش، هاوسەرۆكانی جێبەجێكردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڵاوكردۆتەوە و کۆپییەکی دەست (سپی) کەوتووە تێیدا هاتووە" كە نیمچە قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ جێبەجێ دەكرێت و لە سبەینێ دووشەممەوە دەستپێدەكات و تاوەكو ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت".
لە نوسراوەکەدا خۆسەری ڕۆژئاوا ئاشكراشی كردووە، كە سەرجەم مزگەوتەكان و شوێنی پەرستشەكان دادەخرێن جگە لە (نوێژی هەینی) و هەروەها كۆبوونەوەی ئاهەنگ و پرسە و كۆڕ و كۆنگرەبەستن قەدەغەیە.
هەر بەپێی بڕیارەكە، سەرجەم بازاڕ و ماركێتە گەورەكان دادەخرێن جگە لە دوكان و فرۆشگاكانی خۆراك و سەوزە و میوە، كە ئەوانیش دەبێت لە كاتژمێر ٣:٠٠ی دوانیوەڕۆوە دابخرێن.
دەقى بڕیارەکانى خۆسەری ڕۆژئاوا: