مەحمود سەنگاوی: کاری سەرانەو پارە وەرگرتن دوورن لە ئەدەب و پەروەردەی خۆم و کوڕەکانمەوە

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵیت" لە ماوەیی ڕابردوودا دەستێکی نادیار و چەند کەسێکی دزێو و هەلپەرست چەندین کاری دزێو و نایاساییان دوور لە هەم داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان بە ناوی بەندە و کوڕەکانمەوە (کاروان و گەرمیان) بەرامبەر خەڵکی ئەنجامداوە، هەر بۆیە بە پێویستی دەزانینن کە بە کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستانی ڕابگەینین کە کاری سەرانە و سوڵحکردن بۆ پارە دوورن لە یٔەدەب و پەروەردەی خۆم و کوڕەکانمەوە".

 
لە روونکردنەوەیەکدا  ئاراستەی خەڵک و دەزگاکانی میدیای کردووە، مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت " لە ھەموو کۆمەڵگایەکدا کەسانی دزێو و داواکراو لە یاسا بوونیان هەیە و کۆمەڵگای ئێمەش بە دوور نییە لەم جۆرە کەسانە، بۆمان ڕوون بۆتەوە کە لە ماوەیی ڕابردوودا دەستێکی نادیار و چەند کەسێکی دزێو و هەلپەرست چەندین کاری دزێو و نایاساییان دوور لە هەم داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان بە ناوی بەندە و کوڕەکانمەوە (کاروان و گەرمیان) بەرامبەر خەڵکی ئەنجامداوە".


هەروەها سەنگاوی دەڵێت " هەر بۆیە بە پێویستی دەزانینن کە بە کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستانی ڕابگەینین کە کاری سەرانە و سوڵحکردن بۆ پارە دوورن لە ئەدەب و پەروەردەی خۆم و کوڕەکانمەوە هەر بۆیە داواکارم لە هاونیشتیمانیانی ئازیز بەئاگابن و لە ئەگەری ڕوودانی هەر کارێکی نایاسایی بەرامبەریان لایەنی پەیوەندی دار ئاگادار بکەنەوە بۆ یٔیجرائاتی یاسایی و لە ئەگەری بەکارهێنانی ناوی ئێمەدا بۆ هەر جۆرێک لەو کارانە کە مەبەست لێی ناشرینکردن و ناوزڕاندنمانە پەیوەندی بکەن نوسینگەکەمەوە بە ژمارە تەلەفۆنی (٠٧٧٠١٥٢٣٥٨٨).".




PM:07:45:08/11/2020