نوێترین زانیاری لەسەر تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٥٠ ملیۆن و ٧٣٨ هەزار حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٠ ملیۆن و ٧٣٨ هەزار و ٩٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون،  یەک ملیۆن و ٢٦٢ هەزارو ١٣٢ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٣٣ ملیۆن و ٧٩٥ هەزار و ٤٦١ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ١٠ ملیۆن و ٢٨٨ هەزارو ٤٨٠ كەس تووشی كۆرۆنا بوون. 

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەریهەڵدا.

AM:09:02:09/11/2020