داوا لە مەزڵوم كۆبانی دەكرێت سكاڵای یاسایی لەسەر دۆناڵد ترەمپ تۆماربكات

محەمەد ئەمین پێنجوێنی، نوسەر و سیاسەتمەداری دیاری هەرێمی کوردستان داوا لە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات سکاڵا لەسەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تۆماربکات.

 

محەمەد ئەمین پێنجوێنی لە نوسینێکدا کە ئاڕاستەی مەزڵوم کۆبانێ و بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریای دەکات، دەڵێت" پێشنیار دەکەم لە دادگای باڵای ئەمریکا داوا لەسەر دۆناڵد ترەمپ،  سەرۆکی ئەمریکا تۆمار بکەن لەسەر ئەو ڕێککەوتنە نهێنییەی کە لەگەڵ ئەردۆغان کردی بۆ هێرش کردنە سەر رۆژئاڤا و داگیرکردنی سەرێ کانی، گری سپی، عەفرین و شۆێنەکانی تریش".

ئاماژەی بەوەشکردوە، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا خیانەتکردن بو لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەکاتێکدا ئەو هێزانە  تاکە هاوپەیمانی ئەمریکا بون لە شەڕی دژی داعشدا.

ئەو سیاسەتمەدارە کوردە نوسیویشیەتی، بڕیاری ترەمپ بە کشانەوەی ‌هێزەکانیان لە سوریا، جیا لەوەی بەبێ ڕەزامەندی کۆنگرێس بوە، لە هەمان کاتدا بێ پرس و ڕای خودی هێزەکانیشیان بوە لە سوریادا، لە ئاکامی کشانەوەی ئەمریکا و هێرشی ئەردۆغان بۆ سەر  ڕۆژئاوا زیانێکی زۆری مرۆیی، ماددی و مەعنەوی بەر پرۆسەی سیاسی ڕۆژئاوا کەوت. 

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە بۆ تۆماركردنی داوا یاساییەكە" دەتوانن لەڕێگەی نۆێنەرەکەتانەوە لە ئەمەریکا ئەم کارە ئەنجام بدەن،  دەتوانن ترەمپ تاوانباربکەن بەوەی کە خیانەتی سەربازی لە هاوپەیمانی دڵسۆزی ئەمەریکا کردوە لە کاتی شەڕداو ئەو کارەی ترەمپ، جارێکی تر بوە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەکەدا". 



PM:12:32:09/11/2020