وادەی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا



بڕیارە پێنج شەممە لە پەرلەمانی عێراق بڕیار لەسەر پرۆژە یاسای قەرز بدرێت و لەهەفتەی داهاتووەوە مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دابەشدەکرێت.




محاسن حه‌مدون ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە" لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و وه‌زیری پلاندانان كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتو یاسای قه‌رزكردن ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت".

 


ئەو ئەندامەی پەرلەمان دەشلێت " له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی پرۆژیاسای قه‌رز، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی عێراق ده‌كرێت".

 


حکومەتی عێراق پرۆژە یاسایەکی خستۆتە بەردەم پەرلەمان کە داوای ٤١ ترلیۆن دینار قەرزدەکات تا مووچەی ئەم سێ مانگەی لێ سەرف بکات، لەگەڵ دەرچوونی بڕیارەکە ئەو مانگانەس بڕی ٣٢٠ ملیار دینار بۆ هەر مانگێک دەدرێت بە هەرێم.




PM:05:39:09/11/2020