ئەمرۆ دوو شەممە هەردوو كۆمپانیای فایزه‌ر-ی ئه‌ڵمانی و بایۆن تێك-ی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند قۆناغی سێیه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان كۆتایی هاتووه، ئه‌مه‌ش نرخی بورسەو قەواڵە ئابوریەکان بەرزکردەوە، نرخی نەوتیش بە‌ڕێژه‌ی زیاترله ١٠% به‌رزبوەوە.
لەلایەکی ترەوە جۆ بایدن، سه‌رۆكیهه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند بۆئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له ئه‌مریكا به‌كاربهێنرێت، ئه‌و پرۆسه‌یه چه‌ند مانگێكی ده‌وێت.
هەواڵی دڵخۆشکەری ڤاکسین کاریگەری راستەوخۆی کردە سەر بازاڕ له مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٩ی تشرینی دووه‌م له‌كاتی داخستنی بازاڕ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برینتی پێوانه‌یی گه‌یشته ٤٣ دۆلار و ٣٣ سه‌نت.
هه‌ر له مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ته‌كساس 41.32 سه‌نت و به‌مه‌ش رێژه‌ی 11.25%.