پەنابەرێکی کورد لە یۆنان دەکوژرێت

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکرای کردووە پەنابەرێکی کورد لە رووداوێکدا لە وڵاتی یۆنان کوژراوە. 

 

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، پاش ئەوەی لەلایەن خێزانی (یونس علا‌و الدین ئەحمەد) هەواڵی ونبونیمان پێگەیشت لە( ١٥/ ٨/ ٢٠٢٠) بەداخەوە پاش بەدواداچونەکانی دەزگای لوتکە دەرکەوت کە ناوبراو بەڕوداوێکی دڵتەزێن لەشاری ساڵۆنیک وڵاتی یۆنان گیانیلەدەستداوە. 

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران راشیگەیاندووە" یونس خەڵکی ڕانیەیە لەتەمەنی ٣٠ ساڵیدا بەکارەساتێکی دڵتەزێن گیانیلەدەستداوە". 



PM:06:45:10/11/2020