پورزایەكی مەسعود بارزانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ مام ساڵح مەحمود بارزانی ناسراو بە (ساڵح مەتێ) پورزای مەسعود بارزانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

 

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەیامێكدا رایگەیاندووە" بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو پورزام ساڵح مەحمود بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە، خوالێخۆشبوو ساڵح پێشمەرگەیەكی دێرین و خەباتگێڕ و لە هەمانكاتدا كەسێكی خواناس و مێژووناسێكی لێهاتوو بوو، تەمەننای شیفا بۆ هەموو نەخۆشەكان دەخوازین و داواكارین خوای گەورە لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێ. لەبەر سەلامەتیی خەڵك پرسە دانانرێت".

مام ساڵح مەحمود بارزانی ناسراو بە (ساڵح مەتێ) خوشكەزای مەلا مستەفا بارزانییە و پێشمەرگەی كۆماری كوردستان و ئەیلول و گۆلان بووە، یەكێك بووە لە هاوەڵانی مەلا مستەفا بۆ یەكێتی سۆڤیەتی جاران.



PM:12:16:11/11/2020