پەرلەمانتارێك: لە پەرلەمانی عیراق شەڕێكی گەورە بۆ دابینكردنی مووچەی هەرێم بەرێوەدەچێت

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت" ئێستا لە پەرلەمانی عیراق شەڕێکی گەورە لەبەردەم دابینکردنی موچەی تەنها ئەم سێ مانگەی داهاتوی هەرێمدایە".

 

رێوار كه‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لیستی سه‌ربه‌خۆ له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئێستا لە پەرلەمانی عیراق شەڕێکی گەورە لەبەردەم دابینکردنی مووچەی سێ مانگی داهاتووی هەرێمدایە "ئێمە هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە زامنی بڕێك پارە بکەین کە مووچەی هەرێمی پێ بدرێت. 

ڕاشیگەیاندووە" بەڵام دەبێ هەموو خەڵکی کوردستان بزانێت ئەم هەمو نارەحەتی و ئاستەنگانە هیچ پەیوەندی بە کوردایەتییەوە نیە، بەڵکو بەهۆی دزین و تاڵانکردنی داهاتی نەوت و گومرك و ناوخۆ و هەموو داهاتەکانی ترەوەی هەرێمەوەیە لەلایەن دەسەڵاتێکی شکستخواردووی هەرێمی کوردستانەوە".

ده‌شڵێت" ئەمەم بۆیە نووسی تا دواتر کەس بەناوی موزایەدەی کوردایەتی و لایەنی کوردی و دژە کوردی پێتان نەفرۆشنەوە، ئەو شەڕە هەتا بێت زەحمەتتر دەبێت بەهۆی تاڵانییەکانی هەرێمەوە".



PM:05:05:11/11/2020