به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ئاشکرای دەکات، پێنج هه‌زار پارچه چه‌ك، كه له جۆری ده‌مانچه‌ی توركی بوون، له‌لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە لە ناو بران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12 ی تشرینی دووەم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر، لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، رایگەیاندووە " ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان پێنج هه‌زار پارچه چه‌كی له‌ناو برد، كه له جۆری ده‌مانچه‌ی توركی بوون، كه له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو".
هەروەها هاتووە "هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه هێزه‌كانمان له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌موو ئه‌و چه‌كه قه‌ده‌غكراو و بێمۆڵه‌تانه به‌رده‌وام ده‌بن".
لەگەڵ راگەیاندنەکەدا ژمارەیەک وێنەی لەناوبردنی چەکەکان بڵاوکراونەتەوە.