شارەزایەکی ئابوری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" هەرچەندە كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دۆخی ئابوری، به‌ڵام داهاتی ناوخۆش له‌هه‌رێمی کوردستان زۆره و هه‌مه چه‌شنه، بایی ئه‌وه‌نده ده‌كات كه‌بتوانرێت مووچه‌ی پێ دابین بكرێت، لەئێستاشدا کە هەرێم پاره‌ی پێی دابین ناكرێت زۆر مووچه‌ی نایاسایی و ناشایسته هه‌یه ده‌توانێت ڕایبگرێت".
د.ئه‌یوب سماقه‌یی، مامۆستای بەشی ئابوری لە زانکۆی سەڵاحەدین بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە" پەیوەست 320ملیار دینارەکەی بەغدا ئه‌وه‌ی كه له‌به‌رچاوه و ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پاره‌یه نه‌نێردرێت له‌وانه‌یه هه‌رێم نه‌توانێت له‌كاتی خۆیدا مووچه بهلێبڕینهوه دابه‌ش بكات كه ئه‌وه‌ش جارێكی تر ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای خه‌ڵك دروست ده‌كات و ده‌بێته‌هۆی سستكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ری ئه‌وه‌ی ده‌بێت كه‌خه‌ڵك ناوێرێت پاره خه‌رج بكات جۆرێك له‌ترس و جۆرێك له"ئیرهابی ئابوری" دروست ده‌كات كه هه‌م حكومه‌تی هه‌رێم بۆخۆی توانای نییه و هه‌م لایه‌نه سونی و شیعه‌كان له به‌غداد فشارێكی زۆریان كردووه بۆ بڕینی 320 ملیار دیناره‌كه، وه دواجار بڕیشیان ئه‌وه واده‌كات كه بازاڕ دوباره سست ببێته‌وه، كهبازاڕ سست بێته‌وه چالاكی ئابوری كه‌م ده‌بێته‌وه و بێكاری زیاترده‌بێت هه‌ژاری زیاتر ده‌بێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمه له كوردستان كێشه‌ی ئیداره‌دانی ئابوریمان هه‌یه كێشه‌ی ئابوریمان نییه وهناشكرێت مووچه و قوتی خه‌ڵك ببه‌سرێته‌وه به‌ڕێكه‌وتنی سیاسی پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم مووچه و قوتی خه‌ڵك بۆخۆی دابینی بكات ده‌كرێت خزمه‌تگوزارییه‌كان و پرۆژه‌كان ببه‌ستێته‌وه به‌ڕێكه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت مووچه و قوتی خه‌ڵك ببه‌سترێته‌وه به‌گه‌مه‌ی سیاسی یان ڕێكه‌وتنی سیاسی، ئه‌مه سزادانێكی ئابوریه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نیه به ڕاده‌ستكردنی نه‌وت بۆ عێراق وه ئه‌وان نیه‌ت باشی خۆیان پیشاندا به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌وه بداته‌وه كه‌هۆكاری چییه هه‌تا ئێستا نه‌وتی ڕاده‌ست نه‌كردووه؟ ته‌نها ده‌ڵێن به‌ڵێن ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن پابه‌ندده‌بین و له‌ڕووی كرداریش پابه‌ندنین."
واته حكومه‌تی هه‌رێم بێ ناردنی به‌شه بودجه له‌به‌غداده‌وه ده‌توانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی بدات؟ له‌وه‌ڵامدا د.ئه‌یوب ئه‌نوه‌ر سماقه‌یی باسی لەوەکردوە،" به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئیداره‌یه‌كی باش بێت و شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌كه بگۆڕن ده‌كرێت ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌یه به‌شی وه‌زاره‌تێك ده‌كات دابه‌شی بكه‌ن و به‌شی وه‌زاره‌تێكی تر كهكۆدهبێتهوه دابه‌شی بكه‌ن نه‌ك هه‌رهه‌مووی كۆبكه‌نه‌وه پاشان دابه‌شی بكه‌ن وه ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی حساباتی بانكییه‌وه حساب بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك بكه‌نه‌وه و نیوه‌ی مووچه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ببێته حسابی ژماره‌یی و بتوانێت ئه‌و ژماره‌یه مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ بازاڕ و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ، چاره‌سه‌ر ده‌بێت، چاره‌سه‌ره‌كان زۆر ئاسانه به‌ڵام گرفته‌كه له‌نه‌بوونی ئازایه‌تی و بوێری حكومه‌تی هه‌رێمه كه ناتوانێت متمانه بهبانكهكانی خۆی بدات وه ناتوانێت متمانه له‌نێوان خۆی و میلله‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ شته‌ی توانی چاره‌سه‌ری گرفتی نه‌بوونی سیویله و نه‌بونی پاره‌و گرفتی مووچه ده‌كرێت به‌ڵام بۆ نایكه‌ن نازانم.!"
سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پاش بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق؟ د.ئه‌یوب سماقه‌یی ڕایگه‌یاند" چاره‌سه‌ری مووچه لهتونێلێكی تاریكدا ده‌بێت و پشێویه‌كی زۆر و دڵهڕاوكیهكی زۆردروست ده‌كات هیچ ڕووناكیه‌ك نامێنێت له‌وه‌ی كه‌بتوانرێت لانیكه‌م مووچه 30 ڕۆژ جارێك بهلێبڕینیشهوه دابه‌ش بكرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر وای لێبێت ده‌توانێت 60 ڕۆژ جارێك مووچه بهلێبڕێنێكی زیاتر له‌وه‌ی كه‌هه‌یه بدات به‌ڵام من بۆخۆم قه‌ناعه‌تم به‌وه نییه من قه‌ناعه‌تم به‌وه هه‌یه له‌كوردستان كێشه‌ی دارایی نییه به‌ڵكو كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌وانه‌یه ڕه‌هه‌ندی سیاسی یان ڕه‌هه‌ندی سه‌ربازی یان هه‌ر ڕه‌هه‌ندێكی دیكه‌ی تری هه‌بێت به‌ڵام من نابینم كێشه‌یه‌كی دارایی هه‌بێت له‌هه‌رێمی كوردستان."
ئەوەشی خستوەتەڕو، كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دۆخی ئابوری، به‌ڵام داهاتی ناوخۆش له‌هه‌رێم زۆره داهاتی ناوخۆ هه‌مه چه‌شنه بایی ئه‌وه‌نده ده‌كات كه‌بتوانرێت مووچه‌ی پێ دابین بكرێت ماده‌م پاره‌ی پێی دابین ناكرێت زۆر مووچه‌ی نایاسایی و ناشایسته هه‌یه ده‌توانێت ڕایبگرێت، ده‌توانێت له‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه هه‌تا سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان به‌ته‌واوه‌تی مووچه‌یان هه‌ر ڕابگرێت، ناكرێت مووچه‌ی كه‌مئه‌ندام ببڕێت ناكرێت مووچه‌ی كه‌م ئه‌ندام و كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌رده‌وام نه‌بێت هه‌ندێك مووچه هه‌یه زهروریاته مامۆستایه‌كی سه‌ره‌تایی مووچه‌ی 500 هه‌زاره و له 30 ڕۆژ ناكرێت به‌رده‌وام نه‌بێت به‌ڵام ده‌كرێت مووچه‌ی هه‌موو خانه‌نشینی وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ئه‌وانه‌ی ده‌وام ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی خانه‌نشینن به‌یه‌كجاری ببڕدرێت یان ڕابوه‌ستێنرێت بۆ ماوه‌یه‌كی تر.
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پێدانی مووچه به‌فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ؟ د.ئه‌یوب سماقه‌یی ده‌ڵێت" له‌یاسای چاكسازی ته‌نها بڕێك ڕۆشنایی هه‌یه، له‌م ڕۆژانه‌دا بیستم كه 16 هه‌زار كه‌س مووچه‌كانیان ڕاده‌گیرێت له‌بایۆمه‌تری ده‌رچووه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه دوو مووچه‌یان هه‌یه و ئه‌وانه‌ی كه پله‌كانیان به‌ناشایسته وه‌رگرتووه ته‌نها ئه‌و تروسكاییه دیاره له‌بواری مووچه ئه‌گه‌رنا چاكسازی له‌بواره‌كانی تر هیچ جێ په‌نجه‌ی دیار نییه، ئه‌وانه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت كاریگه‌ری باشی ده‌بێت چونكه مووچه‌خۆرێكی زۆر به‌ناشایسته مووچه وه‌رده‌گرن."