ئەو زانایەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای دروستکرد: ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو ژیان ئاسایی دەبێتەوە

ئەو پزیشكە ئەڵمانیەی خاوەنی داهێنانی ڤاکسینی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایە لە هەردوو كۆمپانیای "فایزەر"ی ئەمریكی و "بیۆنتیك"ی ئەڵمانی، پێشبینی دەکات لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا" ژیان لە بەریتانیا، ئەورووپا و ئەمریكادا ئاسایی بێتەوە ".

 
تۆڕی میدیای " سکای نیوز " لە زاری  ئۆگۆر شاهین زانا پزیشكی ئەڵمانی یەوە رایگەیاند " پێشبینی دەكات لە ناوەڕاستی مانگی دیسەمبەری داهاتووەوە لە بەریتانیا دەست بە دابەشكردنی ڤاگسینی دژە كۆرۆنا بكرێت، لە هەمان كاتیشدا نەیشاردەوە كە بابەتەكە تا رادەیەك پەیوەندیدارە بە وەرگرتنی مۆڵەت لەلایەن دەسەڵاتی دیاریكراوەوە".

 
ئەو پزیشكە ئەڵمانیە ئاماژە بۆ ئەم زستانە دەکات و کە سارد دەبێت و ئەگەری ئەوە هەیە دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە خراپتر بێت.

 
سەرەتای ئەم هەفتەیە قۆناغی سێهەم و کۆتایی ڤاکسینی دژی پەتای کۆرۆنا راگەیاندراو پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا بەشێوەیەکی سنوردار دەستبکرێت بە دابەشکردنی. 




PM:02:07:13/11/2020