بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی خوڕەماوا لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لە دەستدا
هاوڵاتیەکی خەڵکی هەرسین و دانیشتویی نورئاباد سەر بە پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی ناوەندی خوڕەماوا لە ژێر ئەشکەنجەی هێزه ئهمنییهكان گیانی لەدەست دا.
بە پێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 10ی تشرینی دووهمی 2020، بەندکراوێکی تەمەن 27 ساڵی خەڵکی هەرسین و دانیشتووی نورئاباد بە ناوی فەرهاد وسوقی لە بەندیخانەی ناوەندیی خورەماوا لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەکانی بەندیخانە کوژراوە.
برای فەرهاد وسوقی وێرای پشتراستکردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاند: "چاوم بە تەرمی براکەم لە پزیشکی دادوەری خورەماوا کەوتووە و ئاسەواری ئەشکەنجەی پێوە دیار بووە و بێ بەزەییانە ئەشکەنجه دراوە".
فەرهاد وسوقی 27 ساڵ، باوکی منداڵێکی تەمەن سێ مانگەو لە بنەڕەتدا خەڵکی هەرسین لە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی گوندی تەنگە بەری شاری نورئابادە لە پارێزگای لوڕستان.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرهاد وسوقی نزیکهی سێ ههفته لەمەوپێش بە تۆمەتی هاوکاری لە کوشتنی هاووڵاتیەکی خەڵکی نورئاباد بە ناوی حوسێن جوزی، دەستبەسەر كرابوو لە رۆژی دووەمی دەستبەسەرکرانهكهی تا رۆژی گیان لهدهستدانەکەی لە ژووری تاکەکەسی راگیراوە.
ئەو سەرچاوە لە درێژەدا باسی لەوە کرد کە حوسەین جوزی، یەکێک لە چالاک و رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی رابردوو بووە کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپاوە فڕێنردراو کوژراوە، بۆ شوێن ونکردنی ئەم كهیسه، دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی وسوقیان بە تۆمەتی کوژرانی ئەو کەسە دەستبەسەر کردووە.
هاوكات برایەکی دیکەی فەرهاد بە ناوی مستەفا وسوقی، نزیک بە سێ مانگە بە تۆمەتی کوشتنی ئەو چالاکە نورئابادیە دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ناوەندی خورەماوا راگیراوە.
بنەماڵەی وسوقی ئەمڕۆ هەینی 13ی تشرینی دووهم، تەرمی کوڕەکەیان لە پزیشکی دادوەری خورەماوا وەرگرتووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار راگەیاندوە کە" ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، دوای گیان له دهستدانی فەرهاد وسوقی و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەی لە ناو بەندیخانەی خورەماوا تێکهەڵچوون رووی داوە و هێزە ئەمنیدەکانی بەندیخانە هەڵیان کووتاوەتە سەر بەندکراوان".
PM:08:03:13/11/2020