دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو دابەشکردنەی نەوت لەناو شاری سلێمانی ماوەی دوو هەفتەیە دەستی پێكردووە و ئەم هەفتەیەش لە چەند گەڕەكێك بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (سپی) نێردراوە باس لەوەکراوە، رۆژی شەممە ١٤ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سنوری مەڵبەندی دوو بەردەوام دەبێت لەرێگای کارتی زیرەکەوە". 
 

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" پێویستە هاوڵاتیان لەگەڵ کارتی زیرەکدا کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی یان رەگەزنامە (کۆپی و رەسن)ـیان پێبێت،  بەپێچەوانەوە بەشە نەوتی پێنادرێت".

 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی پێشوتریش باسی لەوەکردبوو، لە ناوەندی شاری سلێمانی  (مەڵبەندی دو) لەو گەرەکانەی کە پارساڵ پرۆسەکە لەو شوێنەدا وەستابو، دەست دەکرێتەوە بەدابەشکردنی نەوت بە نرخی ٤٤ هەزاردینار بۆ  هەر بەرمیلێک لەڕێگای کارتی زیرەکەوە.

 


PM:09:45:13/11/2020