عەلی حەمە ساڵح داوا لە هەرێم دەکات لە بەغدا بکشێنەوە



پەرلەمانتاری گۆڕان، عەلی حەمە ساڵح پێیوایە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا باشە، ئەگەر نا " فەرموون وەرنەوە، کۆتایی بەم گەندەلی و قاچاخی و ناشەفافی نەوت بھێنن و لیستی موچە خاوێنبکەنەوە، با ئیشمان بەم عێراقە نەبێت!".

 
لە پۆستێکی نوێی دا عەلی حەمە ساڵح پەرلەمنتاری گۆڕان دەڵێت " لە دوو ڕۆژی ڕابردودا، بەدەر لە ھاوارو نیەتی سیاسی، لە خەمی ژیانی خەڵکدا لێکۆڵینەوەیەکمان کرد: وتمان دەکرێ ئەم یاسای قەرزەی عێراق وەک دەرفەت ببیندرێت.. 
دانوستان بکرێ".


روونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت "  ئەو ڕێژە نەوتەی پێویستە( دەکرێ ٢٥٠ ھەزار بەرمیل بێت) لەگەڵ ٥٠٪‏ رسوماتی گومرگی بیدەن! ٧٥٦ ملیار دینار ی مانگانە وەربەگرین.. بەو نەوتەی دەمێنێتەوەو بە داھاتی ناوخۆ زیاتر لە ترلیۆنێکە!! ".

 
عەلی حەمە ساڵح ئەگەر دووەم دەخاتەبەردەم حکومەتی هەرێم و دەڵێت " فەرموو پێشنیارەکەی ئێمە ڕەتبدەکەنەوە...بەغدا بەجێبھێڵن، ئەگەر ئەم عێراقە دژی بەرژەوەندی نەتەوەییە ! ھەمان عەقڵیەتی سەدامە لە سەرۆک کۆمارو جێگری پەرلەمان و وەزیری دارایی و بارەگای حیزبیەکانەوە بەجێی بھێڵن و بگەڕێنەوە کوردستان .. 
باشە ئەم عێراقە عروبە بە شیعەو سونەیەوە باوڕی بە مافی کورد نیە! بۆچ لە ئێستاوە لە خەمی ئەوەدان لە عێراقی ئایندەدا چۆن کورسیەکی زیاتر بھێنن!! ".


هەروەها دەپرسێت " بۆچی پارەی ئەم ھەرێمە لەبانگەشەی ھەڵبژاردن و ساختەکاری لە دەنگدانی پەرلەمانی عێراقی عروبەدا خەرجدەکەن! ئەگەر ئەمانە چاویان بە کورد ھەڵنیایە بۆ شەڕی ڕاوێژکارو مدیر عامێک بکرێت..فەرموون وەرنەوە، کۆتایی بەم گەندەلی و قاچاخی و ناشەفافی نەوت بھێنن و لیستی موچە خاوێنبکەنەوە، با ئیشمان بەم عێراقە نەبێت!! ".

 
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دەپرسێت " ئەگەر بە وان بڵێین دوژمنی کورد، کە دەڵێن: پارە نادەین تاوەکو نەوت ڕادەستنەکەن، ئەی بەوانە دەڵێن چی کە بەھێزی ئەمنی دەوڵەت خەریکی قاچاخی دزی و گەندەڵین لە کوردستان.

 
بەوانە دەڵێن چی، لە سایەی سیاسەتی نەوت خەڵکیان بێ موچە کرد؟ خۆیان بوون بە خاوەنی سەدان ملیار دۆلار و فەرمانبەریش بێ موچە؟ ".
 

 


PM:01:23:14/11/2020