لە نەمسا کرەنتینە راگەیاندرا

راوێژکاری نەمسا، سیباستیان کوروز رایگەیاند حکومەتەکەی لە ١٧ نۆڤەمبەرەوە کەرەنتینەی تەواوی لە سەرتاسەری وڵات رادەگەیەنێت، ئەمەش دوای بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی توشبوانی کۆرۆنا دێت.

 
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە نەمسا نەخشە دادەنێت بۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆی تەواو، وەک راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند کە لە ئێستا لە کاتژمێری ٢٠ ەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە ئارادایە تا ٦ ی بەیانی، لە ١٧ ی تشرینی دووەمەوە قەدەغەی تەواو دەستپێدەکات.

 
لە بڕیارەکەدا بوارێک بەکردنەوەی شوێنە پێویستەکانی ژیانی هاوڵاتیان دراوە، هەروەها بوار دەدرێت خەڵک لە دەرەوە دەستبکات بە وەرزشکردن. 


داوا لە فەرمانبەرانیش کراوە لە رێگای ئۆنلاینەوە کاری خۆیان بکەن بەپێی پێویست.

 

قەدەغەکردنی هاتوچۆ تا ٦ ی کانوونی یەکەم درێژە دەکێشێت.

 
ئەو بڕیارە لەپای بەرزبوونەوەی تووشبوون بەکۆرۆنا دێت لە وڵاتی نەمسا کە رۆژانە لە ٩ هەزار و ٥٠٠ تووشبووی نوێ زیاترە.

 


PM:08:36:14/11/2020