وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی ناردنی ٣٢٠ ملیارەکەی هەرێم روونکردنەوە دەدات

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق لەبارەی ٣٢٠ ملیاردینارەکەوە بۆ هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" حکومەتى عێراق و حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ناردنى بڕى ٣٢٠ ملیار دینار بۆ موچەى فەرمانبەرانى هەرێم ریککەوتنێکیان هەیە".

 

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەکەناڵی عێراقییەی راگەیاند" حکومەتى عێراق و حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ناردنى بڕى ٣٢٠ ملیار دینار بۆ موچەى فەرمانبەرانى هەرێم ریککەوتنێکیان هەیە، بەگوێرەى رێککەوتنەکە دەبێت هەرێمى کوردستان رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستى بەغدا بکات".

 

ڕاشیگەیاند" بەو قەرزەی، کە پەرلەمان رێگەیداوە ئەنجامی بدەن دەتوانن تا کۆتایی ئەمساڵ موچە بدەن".

 

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیشیکردەوە، حكومەتی فیدراڵ قبوڵی ناكات زیان بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بگەیەندرێت بەهۆی ناكۆكیە سیاسیەكانەوە. 



PM:11:26:15/11/2020