پەرلەمانی تورکیا بڕیاریدا هێزی سەربازی رەوانەی ئازەربایجان بکات

ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی تورکیا رەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئازەرباینجان.

 

بەپێی هەواڵێکی روسیا تودەی، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا، پەرلەمانی تورکیا جگە لە پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە رەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی یاداشتێک بۆ ناردنی هێز بۆ ئازەربایجان دەربڕی.

 

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ هێزه‌كه‌ی توركیا له‌و ناوه‌نده‌ هاوبه‌شه‌دا كار ده‌كه‌ن كه‌ توركیا و روسیا بۆ چاودێریكردنی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌رباجیان دایانمه‌زراندووه‌.



PM:10:51:17/11/2020