ئێران حاڵەتی مەترسیداری کۆرۆنا تۆمار دەکات



ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران رۆژ بەرۆژ لەبەرزبوونەوەدایەو لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لەو وڵاتە ٤٧٦ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.

 


بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتی مردن بەهۆی پەتاکەوە ژمارەی گیان لەدەستدان لە ئێران بەرزبۆتەوە بۆ زیاتر لە ٤٣ هەزار کەس.

 

 
سیما لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند " لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە سەرانسەری ئێران ٤٧٦ کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە".

 

 
کۆی گشتی ئەو کەسانەی لەو وڵاتە گیانیان لەدەست داوە، ٥٣ ھەزار و ٤١٧ کەسە.

 

 
هەروەها وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ ھەزار و ٢٢٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتۆتە ٨١٥ ھەزار و ١١٧ کەس.

 


 ژمارەی چاکبوانیش تا ئێستا ٥٨٣ ھەزار و ٧٠٤ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.( وەک وتەبێژەکەی تەندروستی ئاماژەی بۆ دەکات).

 


PM:03:16:19/11/2020