سەقز.. كاسبكارێك گیانی لەدەست دا

کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەقز سەر بە پارێزگای سنە لەکاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و لەئاکامدا گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە جاددەی سەقز بۆ دیواندەرە بە گومانی گواستنەوەی کەلووپەلی قاچاق شوێن ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کەوتوون و تەقەیان لێکردووە و لە ئاکامدا ئۆتۆمبێلەکە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە و شۆفیرەکەی گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەقز ناسنامەی شۆفیری ئەو ئۆتۆمبێلەی یەحیا (سامان) جەوشەنی ڕاگەیاندووە و باسی لەوەش کردووە کە ئۆتۆمبێلی ئەو کاسبکارە هیچ بارێکی پێ نەبووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلی ئەو کاسبکارە کوردە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە، شوێنی ڕووداوەکەیان بەجێهێشتووە.

PM:07:02:20/11/2020