نرخی دۆلاری ئەمریکی دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢١ی تشرینی دووەم نرخی دۆلاری ئەمریکی بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام بەپێچەوانەوە لیرەی تورکی بەهایەکی بەرزی تۆمارکرد.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٤ هەزارو ٨٠٠ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممە ڕابردوو بە ١٢٥ هەزار دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٤ هەزار و ٤٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزار و ٢٥٠ دینار. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥٠٠٠ هەزار دینار.

AM:10:31:21/11/2020