١٠٠ واژوو بۆ گواستنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا کۆکراوەتەوە



ئەندامێكی کوردی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، "زیاتر له‌ 100 واژوم كۆكردۆته‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ سه‌ر به‌غدا".

 


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رێبوار كەریم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاندوە " زیاتر لە ١٠٠ واژوم لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆكردووەتەوە سەبارەت بە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆسەر عێراق".

 


ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت" ئەمەش زۆر زیاترە لە ژمارەی پێویست بۆ خستنە بەرنامەی هەر پرۆژە یاسایەكەوە".

 


ژمارەیەک پەرلەمانتاری دەرەوەی لیستەکانی پارتی و یەکێیی لە پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی کارکردنن بە ئاراسەتی گواستنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، ئەوەی ئارمەتی ئەم ئاراستەیشی داوە دواکەوتن و لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە لەلایە حوکمەتی هەرێم خۆیەوە.

 

 


PM:02:32:21/11/2020