دوو پڕۆژەی کارەبا لە چه‌مچه‌ماڵ جێبەجێدەکرێن

بەبەهای زیاتر لە  160 ملیۆن دینار دوو پڕۆژەی کارەبا  لەسنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ جێبەجێدەکرێن.

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند" بەمه‌به‌ستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كاره‌بای به‌شێك له‌گه‌ڕه‌كێكى سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى، بەبڕی (160.714.500) ته‌نها سه‌دو شه‌ست ملیۆن و حه‌وت سه‌دو چوارده‌ هه‌زارو پێنج سه‌د دینار دوو پرۆژەی كارەبا  جێبەجێدەكرێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ  كۆمپانیایەک واژۆ کراوە، له‌سنورى ئیدارەی راپەرین  پرۆژەیەکی كاره‌با جێبەجێدەكرێت كه‌ بریتیه‌ لە:-

 

-نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای به‌شێك له‌گه‌ره‌كی پیریادی له‌شۆرش نزیك مزگه‌وتی محمدی.

 

-گه‌یاندنی هێڵی كاره‌با بۆ گوندی جافان وێستگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ (11/33/132) كه‌ی ڤی فیده‌ری 33 جه‌باری.

 

پرۆژه‌كان لەلایەن كۆمپانیای (ژیكاڵ) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره‌ لەماوەی (75) رۆژدا تەواو بێت.



PM:12:42:23/11/2020