سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاندووە" پابه‌ندم به‌وه‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئەمڕۆ لە وتارێكدا لەمیانی بەشداریكردنی لە (كۆنفرانسی ئابوری هه‌رێمی كوردستان دوای كۆرۆنا) رایگەیاند" لە هەوڵداین بۆ ئەوەى لەگەڵ عیراق بگەین بە رێککەوتن، کاردەکەین بۆ ئەوەى پشکى هەرێمی کوردستان لە بەغدا مسۆگەر بکەین".
جەختیشی كردەوە كە، هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه ده‌یه‌وێت بگاته ئاستی خۆبژێوی و له پێنج ساڵی داهاتودا ببێته شوێنێك هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی بۆ عێراق و ناوچه‌كه بكات."
هەروەها وتیشی" گه‌شه‌سه‌ندنی ژێرخانی ئابوری هه‌رێمی كوردستان زۆر جێی بایه‌خدانه لای ئێمه و هیواش ده‌خوازین ببینه شوێنێك بۆ به‌رهه‌م هێنانی غاز، هه‌روه‌ها ببینه شوێنێك بۆ ئه‌وه‌ی لێره‌وه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌كانمان بكرێت بۆ ناوچه‌كانی دیكه".
هاوکات ڕاشیگەیاند" هه‌رێمی كوردستان كه‌شێكی له‌باری بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه و له‌ڕوی ئه‌منییه‌وه ئارامترین شوێنی عێراق و ناوچه‌كه‌یه و ده‌مانه‌وێت كۆمپانیا بیانییه‌كان هانبده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كارئاسانی بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌كه‌ین".