هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت" ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەسەر رێگای سەرەكی هەولێر-كەركوك لە روداوێكی هاتوچۆدا دو كەس گیانیان لەدەستداوە".
فازڵ حاجی حوسێن وته‌بێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هه‌ولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند" پێكدادانەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پیكاب و بارهەڵگرێك و تاكسیەكدا كەوتۆتەوە، نیسانەكە لە كەركوكەوە بەرەو هه‌ولێر هاتووە له‌نزیك ناحیه‌ی قوشته‌په به‌خێراییه‌كی زۆر رۆیشتوه، له‌ئه‌نجامیشدا كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و چۆ‌ته سایدی به‌رامبه‌ر، خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگردا، هاوكات ئۆتۆمبێلێكی تاكسیش به‌هۆی ئه‌و روداوه‌وه، كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و وه‌رگه‌ڕاوه، له‌ئه‌نجامیشدا، دو كه‌س كه هه‌ردوكیان سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی پیكابه‌كه بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه".
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر وتیشی" هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه بۆ تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیكابەكە ده‌گه‌ڕێته‌وه، هێڵكاریش بۆ روداوه‌كه كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت".