بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی تشرینی دووەم بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە.
بەپێى زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە دەباشان لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە.
بەپێى ئەو زانیاریانەی دەست (سپی) کەوتووە، شاندەکەی یەکێتی بەسەرۆکایەتی هاوسەرۆکانی یەکێتی و بەشێک لە مەکتەب سیاسییەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن، هاوکات هەرچی وەفدەكەی بزوتنەوەی گۆڕانیشە لە ڕێکخەری گشتی و بەشێک لە ئەندامانی خانە و بەرپرسی ژوورەکانی ڕۆژنامەوانی و پەیوەندییە سیاسییەکان پێک هاتووە.
هەر بە بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسە گرنگەکان و دۆخی ئێستای هەرێم و نەبوونی مووچە و پەیوەندییەکانی نێوانیانن دەکرێت.