لە شاری سلێمانی بایکۆتی دەوام دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێک لە فەرمانگەکانی شاری سلێمانی بایکۆتکردنی دەوامیان دەستپێکرد.

 

پەیامنێری (سپی) لەشاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین" ئەمڕۆش جارێکی تر بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبا لە شەکرەکە و بەڕێوەبەرایەتی سندوقی نیشتەجێکردن دەستیان بە بایکۆتی دەوامکردن کردو لەبەردەم فەرمانگەکەیان گردبوونەوە".

 

دەستپێکردنی بایکۆتی دەوام لە کاتێکدایە، بەیانی دوێنێ شەممە ئەنجوومەنی فشار لە شاری سلێمانی لە بەردەم باخی گشتی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و وادەی بایکۆتکردنی تەواوەتی دەوامی ڕاگەیاند و داوایکرد كە لە ئەمڕۆوە بایكۆتی سەرتاسەری لە دەوام بکەن، هاوکات داواشی لە فەرمانبەران لە زاخۆ تا خانەقین كرد، بایكۆت بكەن.



AM:11:32:29/11/2020