بەهادین نوری کەسایەتی دیاری نیشتمانی‌و سەرکردەی پێشووی حیزبی شیوعی تووشی کۆرۆنا دەبێت

بەهادین نوری کەسایەتی دیاری سیاسی عێراق  وکوردستان و سەرکردەی دیاری پێشووی حیزبی شیوعی تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام دۆخی جێگیرە.


بەهادین نوری کە ئێستا تەمەنی ٩٣ ساڵە و لە گوندەکەی خۆیان لە قەرەداغ دانیشتووە، سەرەتا هاوسەرەکەی تووشی کۆرۆنا دەبێت و دوای ماوەیەک چاکدەبێتەوە، دواتر بەهادین نوری تووشی ڤایرۆسەکە دەبێت، بەڵام لە ئێستادا دۆخی جێگیرە.


بەهادین نوری زیاتر لە سێ چارەکە سەدەیە یەکێکە لەسەرکردە نیشتمانی و چەپەکانی کوردستان و عێراق، هاوکات یەکێکە لەنوسەرە دیارە سیاسیەکانی عێراق.


PM:11:50:30/11/2020