پەرلەمانتارانی ناڕازی دەستدرێژیکردن بۆ سەر هاوڕێکانیان و خۆپیشاندەران مەحکوم دەکەن



پەرلەمانتارانی ناڕازی لە پەرلەمانی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی ئەو پەلامار و دەستدرێژییانە دەکات کە ئەمرۆ کرانە سەر پەرلەمانتاران و خۆپیشاندەران، هەروەها ئەو پەرلەمانتارانە "هۆشداری" دەدەن.


لەو راگەیاندراوەدا کە دانەیەکی نێردراوە بۆ ماڵپەڕی " سپی "، هاتووە" هۆشداریی دەدەینە دەسەڵات، ئەگەر پەلە نەکات لە چارەسەرکردنی ئەم دۆخە، پێشهاتی گەورە و چاوەڕواننەکراو بەرێوەیە و دواتر چارەسەرکردنی یٔاستەم دەبێت".


دەقی راگەیەندراوەکە

 

 
 راگەیاندراوێک لە پەرلەمانتارانی ناڕازییەوە لەکاتێکدا یٔەمڕۆ هەرسێ پەرلەمانتاری ناڕازیی لە پەرلەمانی کورستان: سیروان بابان، شیرین یٔەمین و دیاری یٔەنوەر بە نوێنەرایەتیی پەرلەمانتارانی ناڕازیی، بەشداریی جوامێرانەیان کرد لە خۆپیشاندانەکانی یٔەمڕۆی شاری سلێمانیی دا، لە لایەن هێزە یٔەمنییەکانەوە پەلاماری هەردو پەرلەمانتار خاتو شیرین یٔەمین و کاک سیروان بابان درا.


یٔێمەی پەرلەمانتارانی ناڕازیی لە پەرلەمانی کوردستان، یٔیدانەی ئەم پەلامار و دەستدرێژییانە بۆ سەر پەرلەمانتاران و خوشک و برا خۆپیشاندەرەکانمان دەکەین و هۆشداریش دەدەینە دەسەڵاتدارانی هەرێم، کە چارەسەرکردنی کێشەی خەڵکی کورستان و موچەخۆران و دەربازکردنیان لەم کارەساتە مرۆیی و یٔابورییەی بەهۆی سیاسەتی تاڵانیی نەوت و قاچاخچێتیی سنورەکان و کەللەرەقی دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە دروستبوە، بەم ئەقڵییەتەی حکومڕانیی چارەسەر ناکرێت و دەبێت مل بۆ داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان بدەن، کە یٔێمەی پەرلەمانتارانی ناڕازیش وەک هەمیشە لەسەر بەرگریکردن لە مافە رەواکانیان بەردەوامدەبین.
 دەبێت هەرچی زوە پەلاماردەران راپێچی دادگا بکرێن و چیتر دادگا و یاسا بۆ خزمەتی تاوان و بڕیارەکانی دەسەڵات بەلارێدا نەبرێن و دەستبەجێ دەستگیرکراوەکانیش یٔازادبکرێن. 


هۆشداریی دەدەینە دەسەڵات، یٔەگەر پەلە نەکات لە چارەسەرکردنی یٔەم دۆخە، پێشهاتی گەورە و چاوەڕواننەکراو بەرێوەیە و دواتر چارەسەرکردنی یٔاستەم دەبێت. 
پەرلەمانتارانی ناڕازیی لەپەرلەمانی کورستان.

 
٣/ ١٢/ ٢٠٢٠

 


PM:11:13:03/12/2020