ئەدهەم بارزانی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی دوێنێی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" هەرێمی کوردستان لەوە زیاتر بەرگەی بێچارەسەر ھێشتنەوەی بابەتەکان ناگرێت و ئەوەی لە سلێمانی رویداوە جێگەی هەڵوێستەلەسەرکردنە".
ئەدهەم بارزانی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی" به‌پێی هه‌مو لێكدانه‌وه‌یه‌ك كوردستان له بارودۆخێكی یه‌كجار هه‌ستیاردایه كه له‌وانه‌یه زیاتر له‌وه چیتر به‌رگه‌ی بێچاره‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی بابهتهكان نه‌گرێ".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی دەشڵێت" ئه‌وه‌ی له سلێمانی رویدا جێگای هه‌ڵوێسته له سهركردنێكی جدییه، پێویسته زور به ڕاشكاوی په‌نجه بخرێته سه‌ر راستیه‌كان و به روونی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ میلله‌ت بكرێت".
دوێنێ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی چین و توێژه‌كان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و خۆپیشانده‌ران دروشمی (راپه‌ڕین)یان بەرزکردەوە، خۆپیشاندانەکە بارگرژی زۆری بەخۆوە بینی و بەدەیان کەس بەهۆی بۆمبی فرمێسک رێژەوە تووشی هەناسە توندی بوون و ژمارەیەکیان لێگەیەندرایە نەخۆشخانە کە پەرلەمانتاریش لە نێوانیاندا هەبوو.