بنەماڵەی نەجمەدین کەریم روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە

بنه‌ماڵه‌ی نەجمەدین کەریم لە رونكردنەوەیەكدا رایده‌گه‌یه‌نن" ھەندێك كەس ناوی نەجمەدین كەریم بۆ دروستكردنی گرووپ و حیزب و رەوتی سیاسی بەکاردەهێنن، کۆچکردوو دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی بەو کەسانەوە نەبووە". 

 

بنەماڵەی كۆچكردو نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركوك لە رونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنن" ماوەیەكە لێرە و لەوێ چاوپێکەوتنی میدیایی بە ناوی خزمی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم یاخود ناو و ناوبانگی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین، بۆ دروستکردنی گروپ و حزب و رەوتی سیاسی بەکاردەهێندرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە" وەك بنەماڵەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین، بە پێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەکی روون بکەینەوە، کە کۆچکردوو دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی بەو کەسانەوە نەبووە کە لە چاوپێکەوتنی میدیایی و دروستکردنی گروپ و رەوتی سیاسی ناو و ناوبانگی دکتۆر بەکاردەهێنن".

ئەوەش هاتووە، هاوکات داوا لە هەموو لایەك دەکەین، پابەندی رێکاری مافدارێتی بنەماڵەی کۆچکردوو بۆ ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بن و سەربەخۆیانە ناو و ناوبانگی کۆچکردوو بۆ هیچ پرۆژەیەك بەکارنەهێنن، ھەر کەس و لایەنێک ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بەکاربێنێت بۆ بەرژەوەندیی خۆیان رێکاری یاسایی دەگرینەبەر. 

 

شەوی رابردو گروپێك وەك رەوتێكی سیاسیی و بەناوی (هاوڕێبازان)ی نەجمەدین كەریمەوە لە راگەیەنراوێكیدا داوایان لە رۆژنامەنوسان كرد لە شوقەكانی كەسنەزان لە هەولێر ئامادەبن بۆ رۆماڵكردنی كۆنگرەی رۆژنامەوانی راگەیاندنی (رەوتەكەیان) و پرسی بەشدارییان لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق لەسەر ئاستی بازنەی كەركوك. 



PM:12:42:05/12/2020