کەمێک پێش ئێستا بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان مێردمنداڵێک لە سەیدسادق کوژرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەدەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، لەئاکامی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنیوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكانی قەزای سەیدسادق مێردمنداڵێک بەهۆی بەركەوتنی گوللەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لەنێو خۆپیشاندەرانی تەکیەی سەر بەقەزای چەمچەماڵ سێ بریندار بوون و هاوڵاتییەکیش کوژرا.