ئەمڕۆ هەینی ١١ ی کانوونی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بەرزی ماوەتەوە لەسەر ٤٥- ٥٠ دۆلارەوە بۆ هەر بەرمیلێک.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٥٠ دۆلار و ٢٥ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی داخستنی بازاڕدا هەر بە هەمان شێوە بە ٥٠ دۆلار و ٢٥ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٤٦ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنی لە کاتی داخستندا بە ٤٦ دۆلار و ٧٨ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەشێکی پەیوەندی بە نزیکبوونەوەی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنایە کە لەهەندێک ولآت دەستی پێکردووەو هەندێک ولآتی تر لەم رۆژانەدا دەستپێدەکات و بەمەش رەورەوەی ئابوری کەوتۆتەوە گەڕ.