یەكێتی رەتیدەكاتەوە كورسییەكانی زیادی كردبێت

 لێپرسراوی دەزگای هەڵبژادنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە هیچ لیست‌و قەوارەیەكی سەركەوتوو بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاتبێتە پاڵا یەكێتی.

شۆڕش ئیسماعیل بۆ بە SNNی راگەیاند: ئەوەی لەڕاگەیاندنەكانەوە باسدەكرێت لەبارەی ئەوەی چەند لیستێك هاتوونە پاڵا یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و ژمارەی كورسییەكانی زیادیكردووە، دوورە لەڕاستییەوە.

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی وتیشی: بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە چەواشەكارییەكی گەورەیە دژ بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، چونكە لەبنەڕەتدا بوونی نییە.

شۆڕش ئیسماعیل جەختیكردەوە، یەكێتی لەئێستادا خاوەنی (11) كورسی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەو هیچ كام لەكورسییەكانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان‌و مەسیحییەكان نەهاتونەتە پاڵا یەكێتی.
لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی باسی لەوەشكرد، كورسی لیستی ڕافیدەین تایبەتە بەخزمەتكردنی پێكهاتەی مەسیحییەكان.


پێشتر  رێكه‌وت محه‌مه‌د زه‌كی‌ ئه‌ندامی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر لیستی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی‌ خه‌ندان مژده‌ی‌ دا به‌ لایه‌نگران و هه‌وادارانی‌ حزبه‌كه‌ی‌ كه‌ ژماره‌ی‌ كورسی‌ لیسته‌كه‌یان بوو به‌ 12 كورسی.

رێكه‌وت محه‌مه‌د زه‌كی‌ وتی‌: به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ لیستی‌ یه‌كێتی‌ 11 كورسی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ده‌ستهێنا.

وتیشی‌: له‌ ئێستادا ئامانج نه‌جیب خاوه‌نی‌ كورسی‌ كۆتای‌ مه‌سیحییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ هاتووه‌ته‌ پاڵ‌ لیستی‌ یه‌كێتی‌ و به‌وپێیه‌ش ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانمان بوو به‌ 12 كورسی‌".







PM:04:45:09/06/2014