لە نوێترین راگەیاند لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانیدا هەڕەشە لە خۆپیشاندەران و میدیاکان دەکات.
لەو راگەیاندنەدا کە ئەمشەو هەینی بڵاوکرایەوە، کۆمەڵێک بڕیاری دەرکردووە کە یەکێک لە بڕیارەکاندا هاتووە " هەڵمەتی دەستگیرکردن بەردەوامی دەبێت بۆ هەموو یٔەوانەی کە پێشێلی یاسا دەکەن و ڕۆڵیان هەیە لەبەردەوامیدان بەخۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکان وە یٔەوانەی زیان دەگەیەنن بە موڵکی گشتی" .
دەربارەی میدیاش لیژنەی ئەمنی بڕیاری دەرکردووە" پێویستە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن پابەند بن بە یاسا بەرکارەکان و خۆیان بپارێزن لە ئاڵۆزکردنی و شێواندنی بارو دۆخەکە و لە ڕوماڵەکانیاندا بەرپرسانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن، بە پێچەوانەوە رووبەرووی سزای یاسایی و کارگێڕی توند دەبنەوە".
ڕاگەیاندراوێک لە لیژنەی باڵای یٔەمنی لە سلێمانی
سەرباری ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکان لە ڕاگەیاندراوی ڕۆژی 9/12/2020 وە جێگەی نیگەرانیمانە ، هەندێک کەس و لایەن بۆ مەرامی کەسێتی و یٔەجندا جیاجیا کانیان و خەونی بوون بە پاڵەوان و کێبڕکێ کردن بۆ خاوەن دارێتی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان لەسەر حیسابی ژیانی خەڵک، هەروەها بەلاڕێدا بردنی داوای ڕەوای مامۆستایان و فەرمان بەرانی بەڕێزی پشوو درێژ، لەیٔەنجامدا هەموویان یەکیان گرت بۆ تێکدانی بارودۆخی یٔارامی لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لە قەزاو ناحیەکانی تر لە یٔیدارە سەربەخۆکان:-
لیژنەی باڵای یٔەمنی لە سلێمانی بڕیاریدا بە:-
1. لیژنەی باڵا دووپاتی دەکاتەوە تێکدانی بارودۆخی یٔەمنی بەگشتی و بەتایبەت شاری سلێمانی خۆشەویست هێڵی سورە،هەروەک ڕاگرتنی جوڵەی ژیانی خەڵک و بەردەوامی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت باجێکی قورس و سزایەکی توندی یاسایی هەیە.
2. هێزە یٔەمنییەکان پلان و ڕێکاری نوێ و ڕێنمایی نوێیان پێدراوە کە بەزووترین کات یٔارامی بگەڕێننەوە .
3. هەڵمەتی دەستگیرکردن بەردەوامی دەبێت بۆ هەموو یٔەوانەی کە پێشێلی یاسا دەکەن و ڕۆڵیان هەیە لەبەردەوامیدان بەخۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکان وە یٔەوانەی زیان دەگەیەنن بە موڵکی گشتی .
٤. پێویستە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن پابەند بن بە یاسا بەرکارەکان و خۆیان بپارێزن لە ئاڵۆزکردنی و شێواندنی بارو دۆخەکە و لە ڕوماڵەکانیاندا بەرپرسانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن، بە پێچەوانەوە رووبەرووی سزای یاسایی و کارگێڕی توند دەبنەوە.
ڕاگەیانراوی لیژنەی باڵای یٔەمنی لە سلێمانی