لە سێ زانكۆی هەرێم دەوام رادەگیرێت

هەریەک لەزانکۆی هەڵەبجە و گەرمیان و زانکۆی کۆیە بۆ ماوەیەک دەوامی خوێندنیان راگرت. 

 

لە راگەیەندراوێكدا زانكۆی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی ئەو دۆخە ناهەموارەی کە هاتووەتە پێش و لەپێناو سەلامەتیی گیانی خوێندکاران، بڕیاریان داوە دەوام لە 13-12 تاوەکو 17-12ـی 2020 رابگرن،هاوکات خوێندنی باڵا بۆ خوێندکارانی دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا بەردەوام دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکراوە، لەکاتی راگرتنی دەوام، خوێندنی ئۆنلاین لە زانکۆی گەرمیان بەردەوام دەبێت.

 

لای خۆشیەوە زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند" خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکانی کۆلێژەکان پشوویان دەبێت و خوێندکارانی قۆناغەکانی دیکەی بەش و کۆلێژەکان بەشێوەی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبن".

دەشڵێت" راگرتنی دەوام لە 13-12-2020 تاوەکو 17-12-2020 دەبێت". 

 

هاوکات پێشتر سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە رایگەیاندبوو" ئەنجوومەنی زانکۆکە لە 8ـی ئەم مانگە بڕیاریداوە خوێندنی ناو کامپەس رابگرێت، بۆیە بە رەچاوکردنی بارودۆخەکە، ئەنجوومەنی زانکۆ بە باشی دەزانێت کە راگرتنی خوێندنی بەرایی لەناو کامپەس بەردەوام دەبێت تاوەکو کاتێکی دیکە ".



AM:10:25:12/12/2020