کەشناسی هەرێم لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی سەرما و بەفر و باران هۆشداری دەدات

كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ شەپۆلی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت". 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی كشانەوەی بەرزە پاڵەپەستۆی توركیا لە ئەمڕۆوە ناوچەكەمان دەكەوێتە ژێر كاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆكان و رۆژی سێ شەممە لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر شەپۆڵێكی باران بارین .

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆڵە پێشبینی بەفر بارین هەیە لە ناوچە شاخاویە سنوریەكان و ئەو ناوچە شاخاویانەی بەرزیان لە سەرووی 2000 م زیاترە لە ئاستی رووی دەریا و ئاستی باران بارین مامناوەند دەبێت .

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سەنتەری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بە تایبەت سنووری ئەم دوو پارێزگایە باران بارین ئاست و رێژەی زیاتر دەبێت بە بەراوورد لە گەڵ ناوچەكانی تر و رۆژی چوارشەممە كاریگەری ئەم شەپۆڵە بەردەوام چالاكتر دەبێت و لە كاتی بارانیش هەندێ جار هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی (4-6) پلەی سیلیزی .لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە كاریگەری ئەم شەپۆڵە لاواز دەبێت و كۆتای دێت، ئەگەری هاتنی شەپۆڵێكی تر لە دوای كۆتای هاتنی ئەم شەپۆلە بۆ رۆژی هەینی و شەممەی داهاتوو هەیە. 

PM:01:00:13/12/2020