هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە بۆ ماوەی دوو رۆژ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت و پێویستە شۆفێران ڕێگەی دیكە بەكاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە لەشەوی دووشەممە رێككەوتی 14/12/2020 تا شەوی چوارشەممە رێككەوتی 16/12/2020، لەكاتژمێر 8ی شەو تاوەكو 12ی شەو تونێلی پێشرەو بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا دادەخرێت.

سەبارەت بە هۆكاری داخستنەكە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، بەمەبەستی ئەنجامدانی كاری نۆژەنكردنەوە‌ و پاككردنەوە تێیدا تونیڵەكە دادەخرێت.



PM:02:01:13/12/2020