وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە زاری حەشدی شەعبییەوە رەتیدەكاتەوە كە هیچ هێزێكی چەكداری كوردی سەربە حەشدی شەعبی لە پارێزگای كەركوك دروستكرا بێت.
لە بارەی بڵابوونەوەی هەواڵێك لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە دروستكردنی هێزێكی چەكداری كورد لە پارێزگای كەركوك كە سەر بە حەشدی شەعبی بێت، وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان له رونكردنهوهیهكدا رایگهیاندووه" بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین كە پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە پەیوەندیمان بە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كردووە بۆ بە دواداچوونی بابەتەكە".
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە وەڵامی بەدواداچوونی ئێمەدا، دەستەی حەشدی شەعبی دووپاتی کردەوە كە هیچ هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبی بۆ كوردستانیان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دروست ناكرێت وئەوان ئاگاداری دروستبوونی هیچ هێزێكی لەو شێوەیە نین لە پارێزگای كەركوك".
وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاشكراشیكردووه، دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن خۆشیانەوە بەدواداچوون بۆ بابەتەكە دەكەن و ئەگەر هیچ هەنگاوێكێش هاوێژرابێت بۆ دروستكردنی ئەو جۆرە هێزە، ئەوا لە لایەن سەرۆكایەتی دەستەكەیانەوە کاردەکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی.