دابه‌شكردنی نه‌وت له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستپێده‌كات

بڕیارە له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ست پێبکات و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ چه‌ند بنكه‌ و مه‌ڵبه‌ندێكه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

 

لە ڕاگەیەنراوێكدا قائیمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجەی شەهید ڕایگەیاند" لەڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی 16-12-2020، وەك قۆناغی شەشەم بەشێوەی تیروپشك بەسەر بریكارەكانی خۆراكی قەزای ناوەندی هەڵەبجە نەوت دابەش دەكرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، تەنها كارتی نەوتی ئەو خێزانانە كار دەكات، كەسەر بەو بریكارانانەن ناوەكانیان بڵاودەكەنەوە، دواتر ئەم كارتانە لای هیچ بریكارێكی تر كاریان پێ ناكرێت.

ئاشکراشیکردووە، لە قۆناغی یەكەمدا نەوت بەسەر هاووڵاتیانی لای ئەم بریكارانەدا دابەش دەكرێت:

1- تۆفیق محەمەد كریم …… مەڵبەندی بزوتنەوە.
2- ئامینە عبدالعزیز ….. مەڵبەندی بزوتنەوە.
3- هاوژین نورالدین …. مەڵبەندی بزوتنەوە.
4- تەلیعە سەلیم ……. نەوجەوانان.
5- بەهیە مەحمود ….. تەربیە.
6- وەهبی غفور ….. مزگەوتی بوخاری.
7- نەزیرە غفور…. مزگەوتی بوخاری.



PM:06:51:13/12/2020